AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٢٢ ١٠:٠٦

نوێنەرێکی پەرلەمانی هەرێم:

داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی ئۆکتۆبەری 2022 زیاتر لە ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلار بووە

داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی ئۆکتۆبەری 2022 زیاتر لە ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلار بووە

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، موسلێم عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕاگەیاند.

ناوبراو وتی کە داهاتی هەرێمی کوردستان لە فرۆشی نەوت لە مانگی ئۆکتۆبەر گەییشتووەتە ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلار.

عەبدوڵڵا داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانیشی نزیک بە 350 ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند.

ئەو پەرلەمانتارەی هەرێمی کوردستان وتی کە سەرەڕای ئەو داهاتە باڵایە، حکومەتی هەرێمی کودستان هێشتا مووچەی فرمانبەرانی نەداوە.

ناوبراو وتیشی کە ئەو بابەتە بەهۆی گەندەڵی بربڵاوی پارتە دەسەڵاتدارەکان جگە لە دابەش نەکردنی بورسیەی خوێندکاران و بەرز بوونەوەی نرخی سووتەمەنییە.

News ID 44105

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha